چەند ئامۆژگارییەك بۆ پاراستنی جلوبەرگی ڕەش

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پاراستنی جلوبەرگی ڕەش

 

• بۆ ڕێگریكردن لە تێكەڵبوونی ڕەنگ و زیان گەیاندن پێیان، گرنگە جلوبەرگی ڕەش لە جلوبەرگە ڕەنگاوڕەنگەكان جیا بكرێنەوە، جا تۆخ بن یان كاڵ.

• بۆ پاراستنیان لە كاتی شۆردندا هەموو پارچە جلوبەرگێكی ڕەش لە ناوەوە بۆ دەرەوە هەڵگێڕەوە، ئەمە پارێزگاری دەكات لە ڕەنگی ڕووی دەرەوەی قوماشەكە.

• پێش شۆردن چارەسەری پەڵەكان بكە.

• ڕەنگە قوماشە ناسكەكانی وەك ئاوریشم یان دانتێل بۆ پاراستنی پێكهاتە و ڕەنگیان پێویستیان بە گرنگیدانی تایبەت هەبێت، لەوانەش خولی شۆردنی لەسەرخۆ یان شۆردنی دەستی.

• لە كاتی شۆردنی جلوبەرگی ڕەش لە جلشۆردا، خولی شۆردنی كەم و لەسەرخۆ هەڵبژێرە. ئەم خولانە بە شێوەیەكی گشتی جووڵەی هێواشتر و خێرایی كەمتر لە خۆ دەگرن، ئەمەش كار لەسەر كەمكردنەوەی شكان و تێكچوونی قوماشەكە دەكات.

• نیو كوپ لە سركەی سپی بۆ شۆردنەكە زیاد بكە وەك جێگیركەرێكی سرووشتی بۆ جلوبەرگە ڕەشەكان، چونكە سركە یارمەتیی چاككردنەوەی ڕەنگەكە دەدات و ڕێگری دەكات لە تێكەڵبوونی ڕەنگ و كاڵبوونەوەیان لە كاتی شۆردنی دواتردا.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top