نیو كەشتی و نیو فڕۆكە

نیو كەشتی و نیو فڕۆكە

بارهەڵگری «ئەهریمەنی دەریایی»ی ڕووسی، دەتوانین بڵێین كەشتییەكە و دەتوانێت لە هەوادا بفڕێت، هەروەها دەتوانین بڵێین فڕۆكەیەكە كە دەتوانێت لە ئاودا بڕوات! ئەم كەشتی و فرۆكەیە ناوی «لۆن ئێكراپلین»ـە، كەشتییەكی زەبەلاحی ڕووسییە كە مووشەكهەڵگریشە. ئەگەر بتوانین ڕوخسارە ترسناكەكەی پشتگوێ بخەین (وەك چۆن ڕووسەكان دەیكەن)، بە دڵنیاییەوە سەرسامت دەكات كاتێك دەزانیت ئەم فڕۆكەیە لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا دروست كراوە.  درێژی ئەم فڕۆكەیە 73 مەتر دەبێت، بەمەش یەكێكە لە گەورەترین فڕۆكە دروستكراوەكان، هاوكات كێشەكەی دەگاتە 350 تەن، هەروەها دەتوانێت بەخێرایی 482 كم لە كاتژمێرێكدا بفڕێت، دەتوانێت یەك ملیۆن كیلۆ (1000 تۆن)كەرەستە و سەرباز هەڵبگرێت، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانێ موشەكی «مۆسكیت» هەڵبگرێت، كە مووشەكی دژە كەشتییە و توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیشی هەیە.

 

Top