جێگرەوەكانی خوێ
ئەمە روونە كە زیاد خواردنی خوێ (كلۆریدی سۆدیۆم) پەیوەندی هەیە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. لەوانەیە كەمكردنەوەی خوێ كارێكی ئاسان چونكە خۆراكی قوتووبەند، لەگەڵ خۆراكی پرۆسیسكراو و چێشتخانەكان بڕی زیادی خوێ لەخۆدەگرن. سۆدیۆم بە بڕی كەم پێویستە بۆ هاوسەنگیی دروستی شلەكانی لەش، هەروەها فرمانی ماسوڵكە و دەمارەكان. زیادبوونی سۆدیۆم هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی شلە لە لەش و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. بە رێنمایی كۆمەڵەی ئەمەریكیی تەندروستیی دڵ AHA، پێویستە كە بڕی خوێ لە خۆراكدا رۆژانە 1،500 ملگم بێت و هەرگیز لە 2.300 ملگم زیاتر نەبێت. جێگرەوەكانی خوێ ئەو ئاوێتانەن كە هیچ یان بڕێكی كەمی سۆدیۆم لەخۆدەگرن، بۆنموونە كلۆریدی پۆتاسیۆم KCl كە هەمان چێژی خوێی ئاسایی هەیە، بەڵام زیاد خواردنی هۆكارە بۆ بەزبوونەوەی ئاستی پۆتاسیۆم لە خوێندا كە گرفتی تەندروستی پەیدادەكات لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، دڵ، گورچیلە، جگەر. جێگرەوە تەندروستەكانی تری خوێ بریتین لە: سیر، پیاز، شیرەی لیمۆ، بیبەری رەش، هەوێن، سركەی سێو، پاپریكا، زەنجەبیل، شبیت، هەروەها دارچین.
