خراپترین خۆراكەكان بۆ گرژبوونی كۆلۆن

خراپترین  خۆراكەكان بۆ گرژبوونی كۆلۆن

پەیوەندیی بەهێز لە نێوان جۆری خۆراك و سەختبوون یان سووكبوونی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆندا IBS هەیە، بۆنموونە هەندێك خۆراك وروژێنەرن بۆ سەرهەڵدان و توندتربوونی نیشانەكان بەتایبەتی سك ئێشە و كۆبوونەوەی گاز، بۆیە پێویستە لەسەر تووشبووان كە ئەم خۆراكانە نەخۆن یان بە كەمی بیانخۆن، بۆنموونە: شیر و بەرهەمەكانی وەكو پەنیر، ماست،ئایس كرێم كە شەكری لاكتۆز لەخۆدەگرن، چونكە زۆربەی تووشبووانی گرژبوونی كۆڵۆن دوچاری بەرگەنەگرتنی شەكری لاكتۆز Lactose intolerance دەبنەوە، خۆراكی چەور و سووركراوە لە رۆن، كێك، دۆنەت، شلەمەنییە كافائینیەكان وەكو: چای، قاوە، خواردنەوە وزەبەخشەكان، چونكە كافائین هانی جوولەی ریخۆڵە دەدات و دەبێتە ئەگەری سكچوون، نان و هەویركارییەكان یان دانەویڵەی وەكو گەنم و جۆ كە گلوتین Gluten لەخۆدەگرن، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، بیبەر وخۆراكی تیژ، ماددە شیرینكارە دەستكردەكانی وەكو سۆربیتۆل، زایلیتۆل..تاد. كە دەخرێنە ناو گەلێك خۆراك وەكو: قەنادی، بنێشت، پاودەری پرۆتین، یان شلەمەنییە شیرینكراوەكان، هەروەها سێو، قەیسی، قەرنابیت، گێلاس، سیر، پیاز.

 

Top