خواردنی شیرینی، پێش نیوەڕ یان پاش نیوەڕۆ؟

خواردنی شیرینی، پێش نیوەڕ یان پاش نیوەڕۆ؟

پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە نیوەی یەكەمی ڕۆژ باشترین كاتە بۆ خواردنی شیرینی بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی لەناكاوی ئاستی شەكری خوێن، تەنانەت لە نەخۆشانی شەكرەشدا، بە مەرجێك بە بڕی كەم یان مامناوەندی بێت، هەروەها هەستیاریی خانەكانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین بە درێژبوونەوەی ڕۆژ بەرە بەرە كەم دەبێتەوە، بۆنموونە لەكاتی بەیانییان و پێش نیوەڕۆ لە بەرزترین ئاستدا دەبێت و پێش كاتی نووستن لە نزمترین ئاست، واتە كاردانەوەی خانەكانی لەش بۆ ئینسولین و ڕێكخستنی شەكری خوێن لە پێش نیوەڕۆدا باشترە بەراورد لەگەڵ كاتەكانی پاش نیوەڕۆ و ئێوارەدا. لە گەلێك حاڵەتدا، خواردنی شیرینی لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن. لە لایەكی دیكەوە واباشترە كە شیرینی لەگەڵ ژەمی خواردن، یان ڕاستەوخۆ پاش ژەمی خواردن بخورێت، بۆ ئەوەی شەكر بە خێرایی هەڵنەمژرێت و نەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەكری خوێن، چونكە ئەمە سەلمێندراوە كە ڕیشاڵ وپرۆتین كرادری هەرسكردن و هەڵمژینی شەكر هێواشتر دەكەنەوە.

 

Top