فیزیای كلاسیك و كوانتەم

فیزیای كلاسیك و كوانتەم

لە جیهانی كوانتەمدا فیزیای كلاسیك جێبەجێ نابێت، تەنانەت یاساكانی ڕێژەیی گشتیی ئەنشتاین بۆ هێزی كێشكردن لە ئاستی كوانتەمی بۆ تەنۆلكە وردەكانی ئاستی گەردیلەیی و بچوكتر نابێت. بۆ بینینی تەنەكانیش بە هەمان شێوەیە. نمونەیەك لەو دیاردانە بریتییە لە (superposition)فرەجێگەیی لێرەدا بە جیهانی كوانتەمی دەڵێت دەكرێت بۆ نمونە فۆتۆنێك یان ئەلكترۆن لە هەمان كاتدا لە دووجێگەی جیاوازدا هەبێت. واتە لە یەك كاتدا دەتوانێت چەند شێوەیەك بنوێنێت و هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو دەگرێت. لەم ڤیدیۆدا شۆن كارڵ Sean M. carroll باسی شێوازی فرەجێگەیی و ئەگەرەكان ڕوون دەكاتەوە بۆ گەڕانەوە بۆڕابردوو لە گەردوونێكی دیكەدا (جیاواز لەو گەردوونەی تێیدا بویت)، شۆن كارڵ باسی تیۆریی فرەگەردوونیی (جیهانە زۆرەكان) دەكات پێی وایە: ڕاسترین ڕێگەیە بۆ تێگەیشتن لە جیهانی كوانتەم میكانیكە.

 

Top