لە وەرزی هاویندا پێست پێویستی بە چاودێری و هەنگاوی ورد هەیە

لە وەرزی هاویندا پێست پێویستی بە چاودێری و هەنگاوی ورد هەیە

لێرەوە چەند هەنگاوێك دەخەینە ڕوو بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پێست لە وەرزی گەرمادا.

 * بڕێكی زۆر ئاو بخۆرەوە: گرنگترین هەنگاو بۆ شێداركردنی پێست بریتییە لە خواردنەوەی ئاوی پێویست، كە لە ڕۆژێكدا لە هەشت پەرداخ كەمتر نەبێت.

* بەكارهێنانی شێداركەرەوەی گونجاو بۆ جۆری پێست: شێداركەرەوەیەك هەڵبژێرە كە پێكهاتەی شێداركەرەوەی تێدا بێت.

* بەكارهێنانی ماسكی شێداركەرەوە: هەفتەی جارێك یان دووجار ماسكی شێداركەرەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە شێداركردنەوەی پێستت بە قووڵی.

* كڵاو و چاویلكەی خۆر: بۆ پاراستنی پێست و چاوت لە تیشكی خۆر، پێویستە لە كاتی گەرمای بەتین و تیشكی بەهێزی خۆردا كڵاو و چاویلكە بەكار بهێنیت بۆ دووركەوتنەوە لە زیانەكانی تیشكی سەروو وەنەوشەیی، بەتایبەت لە كاتی لوتكەدا لە (كاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە).

*  خۆراكی تەندروست: خۆراكی تەندروست بخۆ كە دەوڵەمەندە بە سەوزە و میوە، كە خۆراك دەدات بە پێستت و یارمەتیدەرە بۆ دووبارە دروستبوونەوە.

 

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top