مستیلە بەردە گەورەكان...

مستیلە بەردە گەورەكان...

مستیلە بەردە گەورەكان گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی پێگەیەكی دیار لە جیهانی زێڕ و زێڕینگەریی ناوازەدا داگیر بكەن؛ ئەمەش جەخت لەوە دەكاتەوە كە بووەتە بەشێك لە ستایلە ڕۆژانە گونجاوەكان.

مستیلەیەك لە براندی ماتیۆ: ئەم مستیلەیە لە زێڕی عەیار ١٤ دروست كراوە، هەردوو لای ئەندازە بازنەییەكەی بە ئەڵماسی درەوشاوە ڕازاوەتەوە، ئەمەش بژاردەیەكی نموونەییە بۆ ستایلە شیكەكانی ڕۆژ باشتر وایە بە تەنیا لە پەنجە بكرێت بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێشییەكەی بەتەواوی دەربكەوێت.

مستیلەیەك لە براندی سوزان كالان: ئەم مستیلەیە لە زێڕی عەیار ١٨ دروست كراوە و بە بەردێكی زەمروودی گەشاوە دەناسرێتەوە، كە بە ئەڵماسی بڕاو و خڕ دەورە دراوە. ئەم مستیلەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی بە تەنیا لە پەنجە بكرێت، چونكە پێویستی بە هیچ ڕازاندنەوەیەكی دیكە نییە.

مستیلەیەك لە براندی جاكی ئایشێ: ئەم مستیلەیەش بێبەش نییە لە جوانی، لە زێڕی عەیار ١٤ دروست كراوە، بەردێكی «تۆرماڵینی پەمەیی» كە بە وریایی هەڵبژێردراوە لە ناوەڕاستیدایە و بە دەیان ئەڵماس دەورە دراوە.

Top