پشتی فیل ناسكە

پشتی فیل ناسكە

هەموومان فیل بە ئاژەڵێكی زەبەلاح و بەهێز دەبینین، ڕەنگە بڵێین ئەو هەموو هێزەی هەیە، چۆن بە هەڵگرتنی مرۆڤێك ئازاری پێ دەگات؟ بەڵام ڕاستییە زانستییەكە شۆكهێنەرە، جەستەی فیل بە پێچەوانەی ئەسپ و وشترە و دیزاین نەكراوە بۆ ئەوەی بار لەسەر پشتی هەڵبگرێت، ئەو كورسییە قورسانەی بۆ گەشتیاران دەبەسترێت لەسەر پشتی، دەبێتە هۆی تێكشكاندنی بڕبڕەكانی پشتی و ئازارێكی درێژخایەن، كە ئێمە هەستی پێ ناكەین، بەڵام فیلەكە بە بێدەنگی دەیناڵێنێت. جیاوازیی فیل لەگەڵ ئەس ئەوەیە كە بڕبڕەكانی پشتی ئەسپ لووس و تەختن و ماسوولكەی بەهێزیان لەسەرە بۆ باربردن، بەڵام بڕبڕەكانی پشتی فیل تیژ و دەرپەڕیون بەرەو سەرەوە، هەر پەستانێك لەسەری دەبێتە هۆی ئازاری ڕاستەوخۆ بۆ ئێسكەكان، بۆیە ئەو كورسییە قورسانەی گەشتیار تێیدا دادەنیشێت، ڕاستەوخۆ ئێسكە تیژەكانی پشتی دەهاڕێت و دەبێتە هۆی برین و پووكانەوەی ئێسك. ڕووە تاریكەكە: بۆ ئەوەی فیلێكی كێوی ڕازی بێت تۆ سواری بیت، لە منداڵییەوە بە پڕۆسەیەكی ئەشكەنجەدانی ترسناكدا تێدەپەڕێت تا ڕۆحی دەشكێت و ملكەچ دەبێت.

Top