جێڵی ئالۆڤێرا بۆ جوانكاریی پێست و قژ
February 9, 2026
رەنگا و ڕەنگ
بەرگریكردن لە گرژبوونی قژ: ئەگەر قژت لوول بووە و دەتەوێت شێداری بكەیت، پێویستە ماسكی جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ ئەڤۆگادۆ بەكار بهێنیت بۆ شێداركردنی، چونكە ئالۆڤێرا نەرمی و بریقەداریی قژ زیاد دەكات. تەنیا پێویستە ئەڤۆگادۆ و ئالۆڤێرا بە باشی بەیەكەوە تێكەڵ بكرێت، تێكەڵەكە بدرێت لە قژی تەڕ، پاشان دوای ٣٠ خولەك قژەكە بە باشی بشۆردرێت.
لابردنی قڵیشی دەست و پێ: جێڵی ئالۆڤێرا بەهۆی دەوڵەمەندی بە شێداركەرەوەی سرووشتی چارەسەری قڵیشاویی پێستی دەست و قاچ دەكات و نەرمییەكی سەرسوڕهێنەر بە پێست دەدات.
لابەری سرووشتیی ماكیاژ: ئەگەر پێستی دەوروبەری چاوەكان تووشی هەوكردن و سووربوونەوە ببێت، دەتوانیت ماكیاژی چاو لاببەیت بە تێكەڵكردنی زەیتی گوێزی هیندی و جێڵی ئالۆڤێرا. پاشان بە پارچەیەك لۆكە زەیتەكە بدە لە برژانگەكانت و دەوری چاوەكانت بۆ لابردنی شوێنەواری ماكیاژ.
