بیرۆكەی بڕینی ئینتەرنێت لە شەودا

بیرۆكەی بڕینی ئینتەرنێت لە شەودا

ڕووسیا لە هەوڵی زیادكردنی ڕێژەی لەدایكبووندایە، بۆ ئەمەش بیرۆكەیەك تاوتوێ دەكات كە شەوان كارەبا و ئینتەرنێت نەبێت، ئەوانەی كە پشتگیری لەم بیرۆكەیە دەكەن، لەوباوەڕەدان كە كەم كردنەوەی بەكارهێنانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتوانێ خێزانەكان هان بدا كە زیاتر پشوو بدەن، بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن گرفتی سەرەكی كەمیی ڕێژەی لەدایكبوون بۆ گرانیی كڕێی خانوو، نەبوونی خانوو، مووچەی كەم و خەرجیی منداڵ دەگەڕێتەوە، و نەبوونی ئینتەرنێت ڕێگەچارەی ڕاستەقینە نییە. تا ئێستا دیار نییە كە ئایا ئەم بیرۆكەیە دەبێتە خاڵێكی وەرچەرخان و پۆزەتیڤ، یان دەبێتە هۆی ئەوەی ناڕەزاییەتییەكانی خەڵكی زیاتر بێت. ئەم بیرۆكەیە لەناو تۆڕەكۆمەڵاییەتییەكان لە ڕووسیا دەنگی داوەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەی فەرمی حكومەت و پەرلەمانی ڕووسیا قسەیان لەسەر نەكردووە و لەم بارەیەوە هیچ بڕیارێكیان نەداوە .

 

Top