هونەرمەند كەریمۆك غەفوور كتێبی (سینەما و جینۆساید) بڵاودەكاتەوە.
كتێبی(سینەما و جینۆساید-دیدگای دەرهێنەر لە گێڕانەوەی تراژیدیادا) لە نووسینی ئەكتەر و دەرهێنەر (كەریمۆك غەفوور),کە توێژینەوەیەکە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری سینەما لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دراوە لە دوو توێی 300 ڵاپەڕە پێكدێت,لە ئێستادا كتێبەكە لە چاپخانەیە و بڕیارە دوای تەواو بوونی كارەكان چاپی یەكەمی ئەم كتێبە بڵاوبكرێتەوە.
ئەم كتێبە بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كودستان دیالۆگ بەرهەم دێت و لە ڕێزبەندی 31هەمین كتێبی چاپكراوی ئەم دامەزراوەیە,(ڕەنجدەر جەبار) دیزاینی ناوەڕۆكی كتێبەكەی كردووە,هەروەها (ئارام عەلی)دیزاینی بەرگەكەی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
