ئەو هونەرمەند و كەسایەتییە دیارانەی كە لە 2022 كۆچی دواییان كرد
پرۆفیسۆر دكتۆر (مارف عومەر گوڵ) لە ڕێكەوتی 15/1/2022 كۆچی دوایی كرد .
شێوەكاری دیاری كورد مامۆستا(سەردار عەبدوڵا زوهدی) .
شاعیری دیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان (عەلی ئەشرەف نەوبەتی) ناسراو بە (پرتەو كرماشانی) لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
هۆشەنگ خۆشناو كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی زنجیرە درامای (دوا شەو) كە لەو زنجیرە درامایە هەر بەناوی هۆشەنگ ڕۆڵی گێڕا .
ئەكتەر و شانۆكاری كورد(عەبدال شەوكەت ئاكرەیی) بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .
(هەلالا بەرچی) هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری بادینان و دەنگبێژی فۆلکلۆر کە بە "گەنجینەی فۆلکلۆر" ناسراوە لە تەمەنی 92 ساڵی کۆچی دواییکرد.
خاتوو (نەسرین عومەر) كە دەكاتە هاوسەری هونەرمەندی گەورەی كورد ئیبراهیم خەیات و دایكی هەریەك لە هونەرمەندان, كیژان و جیهان ژیان و (سۆران)ی میدیاكار, لە بەرواری 14/5/2022 كۆچی دوایی كرد .
مامۆستا و نووسەری دیاری كورد دكتۆر (عەزیز گەردی) لە 6/6/2022 كۆچی دوایی كرد
شاعیر و ڕۆژنامەنووس و توێژەر و مامۆستای زانكۆ(عەبدولرەزاق بیمار) لە ڕێكەوتی 15/6/2022 كۆچی دوایی كرد
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) لە ڕێكەوتی 20/6/2022 كۆچی دوایی كرد .
شاعیری كورد (نەوزاد رەفعەت) لە ڕێكەوتی 4/7/2022 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد
(عەلی قازی) كوڕی پێشەوا قازی محەمەد لە ڕێكەوتی 10/7/2022 لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد .
نووسەر و ڕووناكبیر و لێكۆڵەر مامۆستا(محەمەد رەشید فەتاح) .
شانۆكار و ئەكتەری دیاری كورد(گۆڤار ئەنوەر) لە ڕێكەوتی 20/8/2022 كۆچی دوایی كرد
شێوەكاری دیاری كورد (ئیسماعیل خەیات) كەلە ڕێكەوتی 20/10/2022 كۆچی دواییكرد .
نووسەر و لێكۆلەری دیاری كورد(عومەر فاروقی) لە 27/10/2022 لە شاری سەقز كۆچی دوایی كرد
هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی دیاری كورد(باكووری) لە ڕێكەوتی 2/11/2022 لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
گۆرانیبێژ و مەقامبێژی كورد(میكائیل كاكەیی) لە شاری كەوركوك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد
نوسەر و ڕووناکبیری بە توانا ئەبوبەكر حەسەن,ناسراو بە (ئەبوبەكر جاف) لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
هونەرمەند و حەیرانبێژی كورد (هاوتا ئەسعەد) لە دایكبووی 1961ی شاری هەولێر لە ڕێكەوتی7-4-2022 كۆچی دوایی كرد
هونەرمەندی شێوەكار (فەیسەل عوسمان),لەدایكبووی 1956 شاری هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ڕەوەند سەڵاح) كە لە 16/5/2022 لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەلی حوسێن وەندی) كە لە دایكبووی شاری خانەقینە لە تەمەنی 82 ساڵید لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (قادری سەیاحی) لەدایكبووی 1943ی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
هونەرمەند و كاریكاتێریست (دیار ئاكرەیی)
ئا/ئاسۆ كاكەیی
