وەزارەتی ڕۆشنبیری: پێویستە میدیاكان بابەتی دژ بە سەقامگیری هەرێم بڵاونەكەنەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەرك و چالاكییكانی كەناڵ و میدیاكانی هەرێم لە نووسراوێكدا كە دەست گۆڤاری(گوڵان) كەوتووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم بارەی هەستیارەی ئێستادا کە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک لەلایەن نەیارانییەوە ڕووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنکاریانەی پڕ مەترسی بووەتەوە، بۆیە جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانە بە دووربگرن، كە دەبنە هۆی دروستکردنی ترس، گومان لەسەر سەقامگیری هەرێم دروست دەکەن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە كە وەزارەت ئاگاداری گشت میدیا ؛(بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان) دەکەاتەوە، کە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت، هاوكات دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری.
وەزارەتی ڕۆشنبیری زیاتر دەڵێت: ئەرکی خۆیەتی، کە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکارانی یاسا و ڕێنماییەکان بگرێتە بەر، هەروەها لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەیە لەلایەن هەر دەزگا و ڕایەڵەیەکی میدیاییەوە بکرێت، دوورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم /بڕگەی سێیەمە لە (ڕێنمانیی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان)، بۆیە وەزارەتان ئەرکی خۆیەتی، کە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکارانی یاسا و ڕێنماییەکان بگرێتە بەر.
