بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا

 گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریكایە لە جیهاندا و رووبەرەكەی بەقەد رووبەری فاتیكانە، لەسەر رووبەرێك كە نزیكەی175دۆنمە دروست كراوەو، لە ساڵی 2009 كراوەتەوە و، بڕی (750.000.000) حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دۆلاری تێچووە و، جێگای نزیكە 16.000 كەسی تێدا دەبێتەوە، لە كۆمەڵگەی كۆشكی نەتەوەیەكگرتووەكان گەورەترە و كەوتوەتە سەر رووباری دیجلە لە رۆژئاوای پردی 14ی تەموز و، لە 21 باڵەخانە پێك دێت و پێنج بەشی سەرەكی لەخۆدەگرێت، كە ئەوانیش شەش كۆمەڵگەی نیشتەجێبون، وێستگەیەكی وزە و، دوو باڵەخانەی دبلۆماسی و بەشێكی پشودان، ئەمانە جگە لە بازاڕ و دوو مەلەوانگە و، چێشتخانە و شوێنی وەرزش و یاریگەی بالە و تۆپی پێ، گەرچی دیزاینی باڵەخانەكە بە فەرمی بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام وا دروست كراوە كە پێداویستیی خۆی لە كارەباو ئاو دابین بكات، گەر عێراقیش لێی بڕی، دیواری دەرەوەی باڵوێزخانەكە نزیكەی سێ مەتر بەرزە و واش دروست كراوە كە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بتەقێتەوە لە تەنیشتی كاریگەری لێ نەكات، لە ناوەوە وا دروست كراوە كە بەرگەی بۆمبی بایۆلۆجی بگرێ ئەویش لەرێی سیستەمێكی هەوا پاككەرەوەوە كە هەواكیمیاویەكە پاك بكاتەوە، بۆ هەوایەكی خاوێن، هێزەكانی مارێنز باڵیۆزخانە ئەپاڕێزن و دیواری باڵەخانەكان وا دروستكراون بە ئەندازەی 2.5 مەتر زیاتر و گەورەتر و بەهێزتر لە هەر باڵیۆزخانەیەكی ئەمریكا لە جیهان، باڵیۆزخانەكە پێنج دەروازەی سەرەكی و یەكێكی یەدەكی هەیە، كە بە سیستمێكی ئەمنیی توند پارێزگاریی لێ دەكەن.

Top