جەستەیەكی گەنجانە لە تەمەنێكی گەورەدا
May 17, 2026
رەنگا و ڕەنگ
«فۆچیك»ی پۆڵەندی، لە تەمەنی 63 ساڵیدا ئاڵودەی جگەرە و خواردنەوەی مەی بووبوو و بە دەست ئازاری پشتەوە دەیناڵاند، پاشان بڕیاری دا بە گۆڕینی ژیانی، دەستی كرد بە وەرزش و لەشجوانی، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵدا توانی جەستەیەكی بەهێز و وزەیەكی زیاد بەدەست بهێنێت، هەروەها لە پاڵەوانەتییە وەرزشییەكان بەشداریی كرد و توانی براوە بێت و بە سەر گەنجاندا سەركەوتوو بێ. ئەم پاڵەوانە، لە لێدوانێكدا گوتی: «سوودی چییە جیهان چەندە فراوان بێ بەڵام پێڵاوەكانت تەنگ بن، سوودی چییە پارەت زۆر بێ بەڵام نەخۆش بیت، سوودی چییە بتوانیت هەموو خواردنێك بكڕیت، بەڵام نەتوانیت بیخۆیت، لەگەڵ جەستەی خۆتدا قسە بكە و پێك وەرن لەسەر ئەوەی جیهان و ژیان بە تەندروستییەكی باشەوە خۆش و جوانە.
