مانگرتنی مانگایەك بۆ بێچووەكەی

مانگرتنی مانگایەك بۆ بێچووەكەی

 ئەم ڕووداوە لە وڵاتی ئوسترالیا ڕووی داوە، كاتێك مانگایەك گوێرەگەیەكی دەبێ، كە بە زگماك ناتوانێت لەسەر قاچەكانی بوەستێت، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە مانگاكە مان لە خواردن بگرێت و هیچ شتێك نەخوات، خاوەنی مانگاكە بیری لەوە كردەوە چارەسەرێك بۆ ئەو حاڵەتە بدۆزێتەوە، چارەسەرەكەش بریتیی بوو لە بەكارهێنانی گوریس و دار بۆ قاچی بێچووەكە، تا بتوانێت بوەستێت، كارەكەی بە وریاییەكی زۆرەوە ئەنجام دا و یارمەتی گوێرەكەكەی دا تا لەسەر قاچەكانی بوەستێت، ئەوەی سەرسوڕهێنەر بوو، كاردانەوەی دایكەكە بوو كاتێك بینی بەچكەكەی دەتوانێ بوەستێت، لەو كاتەدا دەستی كرد بە دەركردنی دەنگێكی كاریگەر، وەك ئەوەی بە زمانی خۆی سوپاسی خاوەنەكەی بكات و خۆشیی خۆی دەربڕێت. بە تێپەڕبوونی كات، بەچكەكەی (گوێرەكەكە) هێزی بۆ گەڕایەوە و گەشەی كرد. هۆكاری ئەم ڕووداوەش بۆ دوو هۆ دەگەڕێتەوە، لەوانە خەمۆكیی ئاژەڵ: لە ڕووی بایۆلۆژییەوە، كاتێك ئاژەڵە شیردەرەكان هەست بە مەترسی، یان ئازاری بەچكەكانیان دەكەن، ئاستی هۆرمۆنی سترێس (كۆرتیزۆڵ) لە جەستەیاندا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی ئارەزووی خواردن و تێكچوونی باری دەروونییان. هێزی پاڵپشتی: وەستاندنی بەچكەكە لەسەر قاچ، تەنیا یارمەتییەكی فیزیكی نەبوو، بەڵكو مێشكیشی چالاك كرد، تاوەكو دەمارەكانی جووڵە (Motor Neurons) گەشە بكەن و هاوسەنگیی جەستەی بپارێزێت.

 

Top