ئاش ئاو بۆ لێكردنی دانەوێلە

ئاش ئاو بۆ لێكردنی دانەوێلە

ئاشی ئاو (ئاشی ئاوین) جۆرە ئاشێكە كە ئاو بە كار دەهێنرێت وەك سەرچاوەی وزە. پێكهاتەكەی بەشێوەیەكە كە چەرەخەیەكی ئاوی، یان تۆرباینی ئاوی بەكار دەهێنێت بۆ درووستكردنی كردەیەكی میكانیكی وەك هاڕین، خولاندنەوە، یان كوتان. ئەم جۆرە كردەیە پێویستییەكی سەرەكییە بۆ بەرهەمهێنانی زۆرینەی كەرستەكانی مرۆڤ، وەك ئارد، تەختە، كاغەز، قوماش و زۆر لە بەرهەمە كانزایییەكان، بۆیە دەكرێت ئاشی ئاو جۆرێك بێت لە ئاشی ئاسایی، ئاشی دار، ئاشی كاغەز، ئاشی چنین، ئاشی كوتان، ئاشی خولانەوە و چەندانیتر بێت، یەكێك لە ڕێگە سەرەكییەكانی پۆلێنكردنی ئاشی ئاوی بەهۆ شێوازی خولانەوەی چەرخەكەیەتی (ئاسۆیی یان ستوونی)، یەكێكیان بەهۆی چەرخەی ستوونی كاری تێدەكرێت لە ڕێگەی كردەی ئاراستەكردنیەوە، ئەوەی تریان بەشێوەی ئاسۆیی بەبێ ئاراستەكردنە. لە كوردستانیش سەدان ساڵە ئاشی ئاوی و میكانیكی و كارەبایی هەن، ئاشێكی ئاو كە تەمەنی زیاتر لە ٨٠ ساڵە لە گوندێكی هەورامان لەسەر دیزانە كۆنەكەی نۆژەن دەكرێتەوە و سەرلەنوێ بەكار دەخرێتەوە، هەفتانەش چەند جارێك گەنمی پێ دەهاڕن. ئاشی ئاو یان ئاشی بەردین، لە سەدەی ڕابردوودا بەڕێژەیەكی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان بەكار هێندراوە بۆ هاڕێنی گەنم و دانەوێڵە و بەرهەمی خۆراكیی لێ بەرهەم هێندراوە. لە گوندی سەرگەتی هەورامانیش دوو ئاش هەبوون یەكێكیان بە ئاو و ئەوی دیكەیان بە سووتەمەنیی كاری كردووە. لە ئێستادا زیاتر ئاشی كارەبایی دیارە، كۆنترین ئاش لە هەموو كوردوستان لە شاری كۆیە، ئەویش ئاشی (مام خدر) نزیكەی ١٠٠ ساڵە بەردەوامە، كە لە كاركردن لە لایەن ئینگلیزەكان وە دروست كراوە، بە كۆنترین ئاش لەو سنوورە دادەنرێت، نزیكەی شەست ساڵە خزمەت بە دانیشتوانی سنوورەكە دەكات. عوسمان هەمزە، خاوەنی ئێستای ئاشەكە، جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ئەم پیشە كۆنە دەكاتەوە و شانازی بەوەوە دەكات كە خەڵك لە كارەكانیان ڕازین و بە خواستی ئەوان كار دەكەن. ئەو بەروبووم و دانەوێڵەیەی دەبردێتە ئاش پێی دەگوترێت باراش، كە لەو باراشە چەندین خواردنی دیكەیان ئامادە دەكرد، سەرەكیترینیان «كڕە»كردنی گەنمە تا ببێتە ئارد. ئاردی سادە و ئاردی سفر هەیە، ئاردی سفر ئەوەیە كە بەرگی گەنم زیاتر سپییە، خەڵك ئێستاش ساوار و برنج و نیسك و نۆك لە ئاشەكان چێ دەكەن. دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر خەڵك ڕووی لە بەرهەمە بیانی و كیسەكان كردبوو، بەڵام خەڵك هۆشیار بووەتەوە و بۆ تەندروستیی خۆی برەوەی بە بەرهەمە خۆماڵییەكان داوە، هاوكات لەزەتێكی جیاوازی هەیە.

 

Top