ماكیاژی وەنەوشەیی بە شای ماكیاژەكان دادەنرێت
مۆدی ماكیاژ بە رەنگەكانەوە دەگۆڕدرێت، هەر شێوازێك چەند رەنگێك لەخۆدەگرێـت، بە تایبەت ئەو رەنگانەی كە سەرنجڕاكێشن و بە شای رەنگەكان بۆ ماكیاژ دادەنرێن، رەنگی وەنەوشەیی تاكە رەنگە كە بەهێز و ناسكە، بۆ هەموو جۆرە پێستێك دەبێت، ئەو ماكیاژە بۆ زۆربەی شوێنی گشتی و بۆنەكان دەگونجێت، بە تایبەت كاتێك كە سێبەری چاوەكان لە رەنگی وەنەوشەیی كراوە یان تۆخ دەبن، ئەگەر بچێتەوە سەر برژانگ زیاتر سەرنجڕاكێش دەبێت. بەم دواییە ماكیاژی تێكەڵ لە هەردوو رەنگی وەنەوشەیی و رەساسی دەركەوتووە، كە مۆدێكی باوە و سەرنجڕاكێشە، بە جۆرێك چاوەكان بە گەورەیی و نەرمی نیشان دەدات، بۆ ئامادەكردنی ماكیاژی وەنەوشیی پێویست بە چەند كەرەستەیەك دەبێت، كە بریتیین لە: سەرەتا پێویستت بە پشتە چاوی رەنگی وەنەوشەیی كراوە هەیە، رەنگی پرایمەر ئەساس، كرێمی ئەساس، كۆنسیلەر، پشتچاوی تێكەڵ لە رەنگی وەنەوشەیی و رەساسی، جیلیتەر بە رەنگی زێڕی یان رەساسی، ئایلاینەری رەش، ماسكارای رەشی تۆخ، بۆدرەی دیاریكردنی برۆ، كلی رەش، بلاشەری قاوەیی یان پەمەیی تۆخ، رەنگی سووراو لە نیۆد و پەمەیی، دواتر دەست بە ماكیاژەكە بكە، ئەنجامەكەی تووشی سەرسوڕمانت دەكات.
