بەهای خۆراكیی خورما

بەهای خۆراكیی خورما

 خورما Dates دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، هەروەها چەند ڤیتامین و كانزایەك، بۆنموونە ڤیتامینەكانیB1، B3، B5 B6،C، A، D، لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، سیلینیۆم، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، هەروەها خورما رێژەیەكی كەم چەوری لەخۆدەگرێت. سوودە تەندروستییەكانی خورما بریتین لە: وزەیەكی باش دەداتە لەش بە هۆی رێژە بەرزەكەی شەكر كە دەگاتە زیاتر لە 60% لە جۆری گلوكۆز و فركتۆز، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە شەوكوێری، باشتركردنی تەندروستی و پتەویی ئێسك، بەهێزكردنی كۆئەندامی دەمار، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، رێگرتن لە تەنكبوونی قژ، پاراستنی تەندروستی و توانای لاستیكیی پێست، هاندانی فرمانی دروستی شانەكانی مێشك، باشتركردنی هێز و تۆنی ماسوولكەكان، هاندانی تەندروستیی دڵ، رێكخستنی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس، پاراستنی تەندروستیی گورچیلەكان، كەمكردنەوەی ریسكی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، هاندانی زیادبوونی كێشی لەش بۆ ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە چەند كیلۆگرامێك كێشی لەش هەیە.

 

Top