پەرەپێدانی ڤاكسینەكان
تا ئێستا دەرفەت هەیە بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی داهاتوو دژی ڤایرۆسەكانی ئەنفلۆنزا، زیكا Zika Virus، و ڤایرۆسی كەمبوونەوەی بەرگریی لەش (HIV)، كاتالین كاریكۆ و درو وایـزمان خەڵاتی نۆبڵـی ساڵی 2023 یان پێ بەخشرا لە بواری (فیزیۆلۆجی)، بۆ دۆزینەوەكانیان سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی بنچینەی نوكلۆساید nucleoside كە بووە هۆكاری پەرەپێدانی ڤاكسینی mRNA ی كاریگەر، دژی كۆڤید-19، دۆزینەوە سەرەكییەكانی ئەوان بنەمای تێگەیشتنی ئێمەیان گۆڕی لەسەر چۆنیەتی كاركردنی mRNA لەگەڵ سیستمی بەرگریی لەشدا، كە لە ئێستا بەكار دەهێنرێن بۆ دروستكردنی ڤاكسینی دیكەی mRNA دژی ئەنفلۆنزا، زیكا و هاری، ئامانجی داهاتوو بریتییە لە دروستكردنی ڤاكسینی mRNA كە وەڵامی دژەتەن دروست بكات بۆ ڕێگریكردن لە تووشبونی خانە تەندروستەكان بە ڤایرۆسی HIV، ئەگەر زاناكان سەركەوتوو بن لەم هەنگاوە، ئەم ڤاكسینانە دەتوانن ژیانی ملیۆنان كەس ڕزگار بكەن.
