چۆنێتیی ماكیاژكردن لە ڕەمەزاندا
ئارایشتكاری دەستڕەنگین لە ساڵۆن موركیانی(سروە مەولوودی) دەربارەی ڕێنماییەكانی ماكیاژ بۆ ڕوخساری ئافرەتان دەڵێت: بەهۆی ئەوەی بەیانیان خواردن كەم دەخورێت، ڕەنگی ڕوخسار زەرد دەبێت، بۆیە ماكیاژی ناسك و جوانی پێویستە وەك، پاودەری ڕەنگی پێست، سەر ڕوومەت قاوەیی و پەمەیی لە ڕەنگی مات، ماسكارا و مەقەس و پشتچاوی ماتی سادە و ئایشۆدی نەرم، ڕوخسار لە مانگی ڕەمەزاندا كرێمی شێداركردنەوەی (3 تا 4) جار پێویستە، چەندین شێوازی ماكیاژ هەن كە هەندێكیان بۆ ئەو وەرزە و مانگە شیاون، بۆ ئەم بابەتە سروە مەولوودی دەڵێت: جوانترین مۆدی ماكیاژەكان لە مانگی ڕەمەزاندا واچاكە بەم جۆرە بن: ئەساس نابێ تۆخ بێت، فاوندێشنێكی تەنك، سووراوێكی كاڵ، لەگەڵ پشت چاوی زیاتر لە ڕەنگە كاڵەكان بێت وەك ڕەنگی پێست، ماسكاراش پێویستە بۆ ڕازاندنەوەی برژانگەكان بێت، بە داخەوە ئەوەی ئێستا باوە، زۆرینەی خانمەكان ئیشی جوانكاری خۆیان لە ماڵەوە ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی شارەزاییەكیان هەبێت لە ئیشەكە، بۆ كاری جوانكاریی پێویستە خانمەكان شارەزایی باشیان هەبێت كە ئەم كارەش پێویستی بە ئەزموون هەیە، بۆ نموونە دەبێ جۆری پرچ و جۆری ئەو رەنگەی، یان مەوادی مێش بناسن، زۆر جاران ئەو خانمانەی كە سەردانمان دەكەن، ڕەنگی تۆخیان لە پرچیان داوە، یان پرچەكە بووەتە چەند ڕەنگێ، كە ئەمەش كێشە بۆ ئیشی ئێمەش درووست دەكات، زۆر جار چاكردنەوەی پرچەكەش كارێكی ئەستەمە بۆ وەستا و ئارایشتكارانی ساڵۆنەكان.
