دۆزینەوەی گەورەترین مرواری
June 15, 2026
رەنگا و ڕەنگ
ماسیگرێكی فلیپینی، ماوەی دە ساڵ «گەورەترین مرواریی سرووشتیی جیهان»ـی لەژێر جێخەوەكەیدا شاردبووەوە، بێ ئەوەی بە بەهای ڕاستەقینەی بزانێت، ئەو ماسیگرە مروارییەكەی بە ڕێكەوت لە نزیك دوورگەی «پاڵاوان» دۆزیبووەوە؛ كاتێك لە گەشتێكیدا لەنگەری بەلەمەكەی لە نێو كەنەماسییەكی زەبەلاحدا گیر دەبێت. مروارییەكە درێژییەكەی نزیكەی ٦٧ سانتیمەتر و كێشەكەشی زیاتر لە ٣٤ كیلۆگرام بوو، سەرەڕای ئەم قەبارە زەبەلاحە، ماسیگرەكە مروارییەكەی وەك گەنجینەیەك نەدەبینی، بەڵكو تەنیا وەك «تەلیسمێكی بەخت» تەماشای دەكرد و لە گەشتە ماسیگرییەكانیدا لەگەڵ خۆی هەڵیدەگرت، هەر بۆیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ژێر جێخەوەكەیدا هەڵیدەگرت، تاوەكو دواجار بۆی دەركەوت كە ئەو مروارییە چەندین ملیۆن دۆلار دەكات.
