یاسا، بە كرێدانەوەی موڵكی كرێ
June 15, 2026
رەنگا و ڕەنگ
خانووم داوە بەكرێ ئەویش داویەتیەوە بەكرێ بەكەسێكی دیكە، هەرچەند كرێی مانگانەی خۆی لەكاتی خۆی دەدات، ئایا دەتوانم داوای چۆڵكردنی بكەم؟ وەڵامی ئەم كێشەیە، بەپێی ئەحكامی ماددە “ 17 / بڕگە / 2 “ لە یاسای بەكرێدانی خانووبەرە، كرێچی بۆی نییە هەستێت بە بەكرێدانەوەی خانووەكە بەبێ ڕەزامەندیی خاوەنماڵ ژێر بە ژێر، یان وازهێنان لە مافی كرێچێتی، جا هەموو خانووەكە بێت یان بەشێكی، بۆیە لەم كاتەدا دەتوانیت داوای چۆڵكردنی خانووەكە بكەیت لە كرێچییەكە گەر توانیت بیسەلمێنێت بۆ دادگا كە بەكرێی داوەتەوە، بەڵام نابێت كرێ لە كرێچیی تازە وەربگریت. هەركات خانووت بەكرێ گرت ئاگاداری ئەوەبە با كرێی مانگانەش بدەیت، مادام ژێر بە ژێر دابێتتەوە بەكرێ، یان وازت لێ هێنابێت، لەم جۆرەدا بەكرێدانەوەیەدا پارێزگاریی یاسا لە دەست دەدەیت و خاونماڵ دەتوانێت پێت چۆڵ بكات.
