لە كۆیە پەردە لەسەر (سامی عەوداڵ)ی شاعیر لادرا
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نووسەرو كەسایەتی شاری كۆیە, ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 29/3/2022 لە شاری كۆیە پەردە لەسەر پەیكەری شاعیری كورد(سامی عەوداڵ) لادرا .
ئەم پەیكەرە كە لە بەردەم كتێبخانەی گشتی(حاجی قادری كۆیی) دانراوە پەیكەرساز(بەختیار هەڵەبجەیی) كاری لەسەر درووستكردنی كردووە .
(حوسێن بابە ڕەسوول خەلیفە ئەحمەد) ناسراو بە (سامی عەواداڵ) لە ساڵی 1910 لە شاری كۆیە لە دایك بووە, لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆ یەكەمجاری هۆنراوەیەكی خۆشەویستیی خۆی دەنووسێتەوەو و لەدواییدا بەردەوام دەبێت و وەك شاعیرێكی شیعری غەزەل دێتە نێو هونەری شیعری كوردی و ئینجا ڕوودەكاتە نووسینی شیعری ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و نیشتمان پەروەری,(سامی عەوداڵ) تاكو ساڵی 1950 لە شاری كۆیە ژیان بەسەر دەبات, بەڵام لە دوای ئەو ساڵەوە كۆیە جێدەهێڵێت و ڕوو دەكاتە شاری هەولێر هەتا ساڵی 1972, لە دواییدا دەگەڕێتەوە شاری كۆیەو لە 20/12/1985 كۆچی دوایی كرد .
ئاسۆ كاكەیی
