رایەن رینۆڵدز و بلەیک لایڤلی یەک ملیۆن دۆلار بە پەنابەرانی ئۆکراینا بەخشی
هەردوو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (رایەن رینۆڵدز) و (بلەیك لایڤلی) بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری و پاڵپشتی لە پەنابەرانی ئۆكراینا یەك ملیۆن دۆلاریان بەخشی .
رایەن رینۆڵدز و بلەیك لایڤلی كە هاوسەری یەكترن, بە كارە خێرخوازییەكانیان ناسراون و ئەمەش یەكەمجار نییە كە كاری خێرخوازی ئەنجام بدەن, لە ماوەكانی ڕابردوو لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا هەردووكیان بڕە پارەیەكیان بەخشییە كەرتی تەندرووستی وڵاتەكەیان و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی .
لەشكركێشی وڵاتی رووسیا بۆ نێو خاكی ئۆكراینا هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی ناچاركرد كە شوێنی خۆیان جێبهێڵن و ڕووبكەنە دەرەوەی وڵاتەكەیان, بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەكەو هێرشی بەدەوامی وڵاتی رووسیا لە ئێستادا بەشێكی زۆری خەڵكی ئۆكراینا ڕوویان كردۆوتە وڵاتانی چیك و سلۆڤاكیا و پۆڵەندا و هەنگاریا .
ئاسۆ كاكەیی
