بەشی دووەمی فیلمی (Mortal Kombat) نمایش دەكرێت
لە نێو فیلمە نوێیەكانی ئەم وەرزەدا,هۆڵیوود بەرەو فیلمێكی پڕبینەر هەنگاوینا و بەشی دووەمی فیلمی (Mortal Kombat) نمایش دەكات,كە یەك لەو فیلمە نوێیانەی هۆڵیوودە كە بڕیارە لەم نزیكانەدا نمایش بكرێت.
لە ئێستادا بینەرانی فیلم و سینەما لە چاوەڕوانیدان بۆ نمایشی بەشی دووەمی ئەم فیلمە,كە دەكاتە چوارەمین كاری سینەمایی لە زنجیرە فیلمی مۆرتال كۆمبات,فیلمەكە ئاكشن و فانتازییە لە یارییە ئەلیكترۆنییەكان وەرگیراوەو باس لەو ڕوبەڕووبوونەوەی كەسانێكی شارەزا دەكات كە توانایەكی لە ڕادەبەدەریان هەیە لە هونەری جەنگی و هەریەك لەم كەسانە جوڵە و هێزێكی تایبەت بەخۆی هەیە,بەڵام سەرەڕای جیاوازییەكان دەبن بە چەند گروپێك تاوەكو هاوكار و پاڵپشتی یەكتر بكەن.
سینەماكار سیمۆن مكوید كاری دەرهێنانی فیلمەكەی كردووە,وە جێرمی ستار و ئید بوون و جۆن تۆبیەس بەشێوەیەكی هاوبەش سیناریۆكەیان نووسیوە,لەم بەشە نوێیەدا هەریەك لە كارل ئوربان و لودی لین و جەسیكا مكنامی و جۆی تەسلیم و هیرۆیوكی سانادا و ئادلین رودۆلف و تاتی گابرێل و جۆش لاوسۆن و مارتین فۆرد و چین هان و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی لە فیلمەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
