بۆكان هەورامی گۆرانییەكی نوێی بەناوی(دەنگی یار) بڵاوكردەوە
ئەگەرچی لە سێیەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز,لە بەشی ستۆریی ئەنستگرام ئاماژەی بە كارێكی نوێی هونەریی كرد,لە ئێستادا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بۆكان هەورامی) گۆرانییەكەی بەناوی(دەنگی یار) بڵاوكردەوە,كە مێلۆدییەكەی فۆلكلۆری هەورامییە و لە سرووشتی جوانی كوردستانەوە لە لایەن كۆمپانیای ڤینۆ گروپ كاری بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی بۆ كراوە.
بۆكان هەورامی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمەكەی بڵاوكردەوە,هونەرمەند (ئەژدەر خامۆش)بەشێكی تێكستەكەی نووسیوەو بەشەكەی دیكە فۆلكلۆرە,و هونەرمەند و موسیزیان(عەلی عەتا) لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی بەرهەمەكە كاری ریكۆردی ئەنجامداوە,هەروەها لە گۆرانی (دەنگی یار)دا هەریەك لە (ڕەوەند كەمال) بە ئامێری عود و (جەنگین جەمال) بە ئامێری دەف و زەڕب بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
