سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

 

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.

Top