زانیاریە نوێیەکانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پشتگیری بەکارهێنانی دەکات وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر

زانیاریە نوێیەکانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پشتگیری بەکارهێنانی دەکات وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر

ئەنجامە ئەرێنیەکان لە شیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ تاقیکردنەوەی سەلامەتی و بەرگری(D7220C000001) دەریخست کەڤاکسینی ئەسترازێنیکا ChAdOx1-S [Recombinant]، کاتێک وەک ژەمی سێیەمی بەهێزکەر بەکاردێت ئەوا کاردانەوەی دژەتەنەکانی زیادکرد لە دژی گۆڕاوەکانی بێتا و دەلتا و ئەلفا و گاماSARS-CoV-2، لە کاتێکدا کە شیکردنەوەیەکی جیا لە نموونەکانی تاقیکردنەوەکەدا،زیادبوونی کاردانەوەی دژەتەنەکانی بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پیشاندا.
تاقیکردنەوەیەکی جیای قۆناغی چوارەم لەگەڵ ڕۆژنامەی لانست preprint with The Lancet on SSRN پیشانی دا کە سێیەم ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی دژەتەنەکانی زیاد کردووە دوای زنجیرەی ڤاکسینی سەرەتایی لەگەڵ کۆرۆناڤاک1(Sinovac Biotech).
ئەم داتایانە بۆسەلماندنی بەڵگەکان زیادکران کە پشتگیری لەڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەکەن وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر بە گوێدانە خشتەی ڤاکسینی سەرەتایی. کۆمپانیاکە ئەم زانیاریە نوێیانە دەخاتە بەردەست کاربەدەستانی تەندروستی لەسەرانسەری جیهاندا بۆ سەلماندنی پێویستی بەژەمی سێیەمی بەهێزکەر.
مینێ پانگالۆس، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەدان ملیۆن کەسی لەکۆڕۆنا لە جیهاندا پاراستووە و ئەم داتایانە پیشانی دەدەن کەژەمی سێیەمی بەهێزکەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە گەر دوای ڤاکسینەکانی تریش بەکاربێت. بە لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی لەناکاوی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بینرا کە وەڵامی بەرگری جەستە بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زیادیکرد،و ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەو پێشچوون لە ناردنی ڕاپۆرتی ڕێکخراو لە سەرانسەری جیهاندا بۆ بەکارهێنانی وەک سێیەمین ژەمی بەهێزکەر".
پڕۆفیسۆر بەڕێز ئاندرو جەی پۆلارد، لێکۆڵەری شارەزا و بەڕێوەبەری گروپی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، ڕایگەیاند: "ئەم لێکۆڵینەوە گرنگانە دەریدەخەن کە سێیەمی ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پاش دوو ژەمی سەرەتایی هەمان ڤاکسینیان ڤاکسینیmRNA دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری دژی کۆڕۆنا. ڤاکسینی ئۆکسفۆرد-ئەسترازێنیکا گونجاوە وەک بژاردەیەک بۆبەهێزکردنی بەرگری دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی کەبیر لە پرۆگرامی بەهێزکردن دەکەنەوە،جگە لەو بەرگریەی کە پێشترلە دوو ژەمی یەکەمەوە بەدەستهاتووە".
ڕامی سکاندار، سەرۆکی ئەسترازێنیکا لە ڕۆژهەڵات و وڵاتی مەغریب،ڕایگەیاند: دوایین داتای ڤاکسینی ئەسترازێنیکا پیشانی دەدات کە کاتێک ڤاکسینەکە وەک ژەمی سێیەم بەهێزکەر بەکاردێت ئەوا وەڵامی بەرگری زیاد دەکات لە دژی هەموو گۆڕاوەکان، گەر دوای جۆری ڤاکسینەکانی تریش بەکاربێت. ئەمە گرینگییەکی تایبەتی هەیە بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆنی گۆڕاو.
تاقیکردنەوەی سەلامەتی و بەرگری(D7220C000001)دەریخست کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەردەوامە بە شێوەیەکی گشتی بۆ دابینکردنی بەرگری. و پێشبینی دەکرێت لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا شیکاری زیاتر لە تاقیکردنەوەکەوە ئاشکرا بکرێت.
لێکۆڵینەوەکانی پێشوو پشتگیری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەکەن وەک سێیەم ژەمی بەهێزکەر وەک بەشێک لە خشتەیەکی رێکخراو، لە شیکردنەوەی لاوەکی لە COV001 وCOV002و تاقیکردنەوەکان، پیشانیدا کاتێک ڤاكسینی ئەسترازێنیکا بەلایەنی کەمەوە دوای 6 مانگ پاش دووەم ژەم وەرگیرائەوا بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی دژەتەنەکانی بەرزکردەوە و وەڵامیخانەی تییەکانی (T) بەهێزکرد. هەروەها بووە هۆی بێلایەن کردنی چالاکییەکانی گۆڕاوەکانی ئەلفا و بێتا و دەلتا وبە بەراوردبە ئەنجامەکانی دوای ژەمی دووەم. تاقیکردنەوەیCOV-BOOSTهەروەها دەریخست که سێیەمین ژەمی بەهێزکەری ئەسترازێنیکا به شێوەیەکی زۆر وەڵامی بەرگری زیادکرد بە بەراوردبە کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕاوەکانی دەلتاو دوای زنجیرەی ڤاکسینی سەرەتایی ئەسترازێنیکا یان ڤایزەری بایۆنتیک((BNT162b2.

تاقیکردنەوەیD7220C00001
D7220C00001 تاقیکرنەوەیەکی بەردەوامی فرە نەتەوەیی چالاکە بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە یان وەریان نەگرتووەلە کەسانی پێگەیشتوو بۆ دیاریکردنی سەلامەتی و بەرگری ڤاکسینی ئەسترازێنیکاو AZD2816، یان هەر ڤاکسینێک کە بۆ ڕێگریکردن لەکۆڕۆنا بەرهەم هێنراوە که به هۆی گۆڕاوی بێتای ڤایرۆسی SARS-CoV-2 دروست بووە.
داتا نوێیەکانی بەرگری بۆ شیکردنەوەی سەرەتایی لە نموونەکاندوای 28 ڕۆژلەژەمی سێیەمی بەهێزکەر وەرگیراوە. ئەو کەسانەی کە لە شیکردنەوەی سەرەتایی تاقیکردنەوەکەدا بوون بە تەواویدوو ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا(n=700)، یان ڤاکسینیmRNA(n=600) وەرگرتووە پێش ئەوەی سێیەم ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان AZD2816بەلایەنی کەمەوە دوای سێ مانگ لە ژەمی دووەمیان.

قۆناغی چوارەمی تاقیکردنەوەی RHH-001
قۆناغی چوارەم تاقیکردنەوەیەکی دووناوەندییەبۆ دەرخستنی سەلامەتی و بەرگری سێیەمی ژەمی بەهێزکەری ڤاکسینی ئەسترازێنیکا یان ڤاکسینی(BNT162b2, Pfizer/BioNTech) mRNAیان ڤاکسینی(AD26) COV2-S, Janssen) بە بەراورد بە سێیەمی ژەمی بەهێزکەری CoronaVacلە پێگەیشتووانی بەڕازیلی کەپێش شەش مانگ ژەمی دووەمی کۆرۆناڤاکیان وەرگرتبوو. لە نێوان 16ی ئابی 2021 و 1ی ئەیلولی 2021دا، 1240 بەشداربوو بە هەڕەمەکی هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی سێیەمی ژەمی بەهێزکەر لەشاری ساوپاوڵۆ و سالڤادۆر، کە 1239یانڤاکسینیان وەرگرت.
دەرەنجامی سەرەتایی تاقیکردنەوەکە کەم نەبوونەوەی دژەتەنیIgG بوو دوای 28 ڕۆژ دوای ژەمی بەهێزکەرەکە لە گروپی هیتەرلۆگۆوس heterologous بە بەراورد لەگەڵ سیستەمی هۆمۆلۆگس homologous.

Top