ئایا لە زستاندا بڕی زیاترمان لە ڤیتامین D پێویستە؟؟
ڤیتامین D گرنگیی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، تیشكی خۆر بۆ دابینكردنی بڕی تەواو سەرچاوەی سەرەكیی سرووشتیی ئەم ڤیتامینەیە. لە زستاندا، لەگەڵ كەمبوونەوەی بەركەوتن بە تیشكی خۆر، ئەگەری كەمیی ڤیتامین D دێتەپێشەوە، كاریگەریی تەندروستی كەمیی ڤیتامین D بریتین لە: كزبوونی سیستمی بەرگریی لەش، كە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسی و بەكتریاییەكان زیاد دەكات، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك: نەخۆشیی دڵ و چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، لاوازبوونی ئێسك و ئەگەری كەوتن Falls، بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا، كە لەوانەیە ببێتە هۆی شكانی ئێسك. دەستنیشانكردنی كەمیی ڤیتامین D بە پشكنینی خوێن دەكرێت، لێرەدا پێویست بە وەرگرتنی كەپسولی ڤیتامین D دەكات بە ڕێنمایی دكتۆر، كە لەوانەیە بە درێژایی مانگەكانی زستان پێویست بكات. بە شێوەیەكی گشتی بەكارهێنانی 2000 یەكەی جیهانی (5 مایكرۆگرام) ڤیتامین D3 (كە بە كۆلیكالسیفیرۆل Chlecalciferol) ناسراوە، ڕۆژانە لە پاش ژەمی سەرەكیی خۆراكدا بەسە بۆ كەسێكی پێگەیشتوو.
