بایەخدان بە رۆڵی قوتاباینی کورد لە وڵاتی میسر

بایەخدان بە رۆڵی قوتاباینی کورد لە وڵاتی میسر

بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی لە نێوان قوتابیانی کورد لە زانکۆکانی وڵاتی میسر و لایەنی پەیوەنداری ئەو زانکۆیانە، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسری سەردانی دکتۆرە نەهلە صعێدی راگڕی کۆلیژی زانستی ئیسلامی و بەرپرسی قوتابیانی بیانی لە زانکۆی ئەزهەر کرد
لە میانەی ئەو دیدارە باس لە بارودۆخ و رۆلی قوتابیانی کورد لەو زانکۆیە کرا، هەروەها جۆنیەتی زیاتر پەرەپیدانی هاوکاری زانکۆی ئەزهەر بۆ قوتابیانی کورد بۆ بەشداریکرنیان لە چالاکیەکانی رۆشنبیری و کەلتوری و زانستی و وەرزشی لە بۆنە جیاجیاکاندا، کە ئەمەش دەبێتە زیاتر ناساندنی کەلتوری و رۆشنبیری میللەتی کورد بە قوتابیان و مامۆستای بیانی لەو زانکۆیە
دکتۆرە نەهلە صعێدی باسی لە رۆڵی گرنگی قوتابیانی عێراقی بەگشتی و کورد بەتایبەتی کرد کە قوتابی چاڵاک و پابەندن بەرینمایەکانی خویندن و بەڵینی دا کەوا لە سەرجەم چالاکیەکانی ئایندە قوتابیانی کورد بەشدار بن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بیرۆکە.
لە لای خۆیەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سوپاسی ئەو پێسوازییەی گەرمەی کرد و ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەزهەر کرد هەروەها ئەوەشی خستە روو کەوا زانکۆی ئەزهەر و میسر و میللەتەکەی تایبەتمەندیەکی تایبەتیان لای میللەتی کورد هەیە و جەندین کەسایەتی کورد دەرجووی ئەو زانکۆیەن، و هیوای خواست کەوا زیاتر بایەخ بدرێت بەپەیوەندییەکانی نیوان زانکۆی ئەزهەر و زانکۆکانی کوردستان.
شایانی باسە ٩٠ قوتابی کورد لەسەر ئەرکی خۆیان لە زانکۆی ئەزهەر دریژە بە خویندن دەدەن لە ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بوارە جیاجیاکان. و ئەم ساڵ ١٨ قوتابی دەرجووی ئامادەی ئەزهەر لە هەولێر لە زانکۆ جیاجیاکانی ئەزهەر قەبووڵ کران.

Top