هونەرمەند (سەباح فەخری) كۆچی دوایی كرد
هونەرمەندی دیاری سوریا و گۆرانیبێژی بەئەزموونی وڵاتانی عەرەبی(سەباح فەخری) كۆچی دوایی كرد .
ئەمڕۆ سێشەممە 2/11/2021 هونەرمەندی گۆرانیبێژ (سەباح فەخری) لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, لەبارەی هۆكاری گیان لەدەستدانی بەپێی چەند سەرچاوەیەك بڵاوكراوەتەوە كە بە هۆكاری سرووشتی كۆچی دوایی كرد و دڵی لە لێدان كەوت .
ئەم هونەرمەندە یەكێك بووە لە هونەرمەندە دیارەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست, ساڵی 1948 دەبێتە دەرچووی پەیمانگەی موزیكی ڕۆژهەڵاتی لە دیمەشق, هەروەها توانی پەرە بە بەهرەكانی خۆی بدات و ببێتە ژەنیاری عود, لەدواییدا سەباح فەخری دەبێتەوە بە قوتابی و بۆ هەنگاونانی بەرەو نازناوی ئاوازدانەر لەلای چەند هونەرمەندێكی گەورە دەخوێنێت و شارەزایی پەیدا دەكات, ئەم ناودارە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی و ناوەخۆی وڵاتانی عەرەبییە, هەروەها لە چەندین شوێنی جیاوازی جیهان گۆرانی چڕیوە لەوانەش هۆڵی نۆبل بۆ ئاشتی لە وڵاتی سوید و هۆڵی بیتهۆڤن لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە چەند شوێنێكی جیاوازی وەك فەرەنسا و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا .
ئاسۆ كاكەیی