نێتفلیكس فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیان كارەكانی (ماتیۆ پێری)بەرهەم دەهێنێت

نێتفلیكس فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیان كارەكانی (ماتیۆ پێری)بەرهەم دەهێنێت

دوای ساڵانێكی زۆر لە پێكەنین و كاری كۆمیدیایی و كاری تەلەفزیۆنی,كۆمپانیای نێتفلیكس كار بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەكات دەربارەی ژیان و كارە هونەرییەكانی ئەستێرەی ئەمریكی (ماتیۆ پێری),كە ئەم فیلمە لە سێ بەش پێكدێت و چەندین نهێنی و شتی نوێ دەربارەی ئەم ئەكتەرە كۆچكردووە باس دەكات,هەر لە تەمەنی لاوێتی و ژیانی ئاسایی تا دەگاتە قۆناغی بەناوبانگبوونی لە جیهاندا وەك ئەكتەرێكی سەرەكی لە زنجیرە درامای كۆمێدی(Friends)كە ڕۆڵی(Chandler Bing)ی دەگێڕا و زیاتر بەم كەسایەتییە دەناسرایەوە.

نێتفلیكس فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیان كارەكانی (ماتیۆ پێری)بەرهەم دەهێنێت

فیلمەكە ناونیشانی(The One About Matthew Perry)بۆ دیاریكراوەو چیرۆكی ژیان و كۆمەڵێك زانیاری دەربارەی ئەم ئەم كەسایەتییە دیارە باس دەكات,هەروەها لە فیلمەكەدا چەندین وێنەو تۆماری ڤیدیۆیی نمایش دەكرێت كە تاوەكو ئێستا پێشان نەدراون,وە لە فیلمەكەدا ژمارەیەك كەسی نزیك لە ماتیۆ پێری لێدوان دەدەن دەربارەی ژیانی تایبەتی و هونەریی ئەم كەسایەتییە,وەك “میا پێری”ی خوشكی و چەندین كەسی نزیك كە لە ژیانی ڕۆژانە و كاری هونەری لێی نزیك بوون,ئەوەی بینەرانی فیلم و دراما دەربارەی ئەم كەسایەتییەی نازانن,لەم فیلمەدا بۆ یەكەمجار كۆمەڵێك زانیاری پشت كامێراكان لەكاتی كاركردنیدا نمایش دەكرێت كە بەشێكی لە ئەرشیفی وێنە و ڤیدیۆیی خێزانی ماتیۆ پێری وەرگیراوە.

نێتفلیكس فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیان كارەكانی (ماتیۆ پێری)بەرهەم دەهێنێت

ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە لەلایەن (ماری رۆبەرتسۆن)كاری دەرهێنانی بۆ كراوە كە یەكێكە لە دەرهێنەرە دیارەكارن و پێشتر ژمارەیەك كاری دیكۆمێنتاری ئەنجامداوە,بڕیارە فیلمی(The One About Matthew Perry)لە سێیەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی و لە ڕێكەوتی 27/10/2026 لە پێگەی دیجیتاڵی نێتفلیكس نمایش بكرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

نێتفلیكس فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیان كارەكانی (ماتیۆ پێری)بەرهەم دەهێنێت
Top