ئەنتۆنیۆ هۆپكنز بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات
دوای فیلمی (the father) و بە دەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار لە ساڵی 2020, لە ئێستادا ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (ئەنتۆنیۆ هۆپكنز) بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات كە ناونیشانی (the son) بۆ دیاری كراوە .
لەم بارەیەوە (فلۆریان زیلەر) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوەو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناونیشانی فیلمەكە ئاماژەیدا بە ژمارەیەك لە بەشداربووانی ئەم كارە سینەماییە .
فیلمی (the son) كە بەشێكی لە وڵاتی بەریتانیا كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوەو بڕیارە بەشەكانی دیكەی لە وڵاتی فەرەنسا و "نیویۆرك"ی ئەمریكا بێت, (فلۆریان زیلەر) كاری دەرهێنانی ئەنجام دەدات و هەریەك لە ئەنتۆنیۆ هۆپكنز - ڤانێسا كیربی - هیو جاكمان - لۆورا دێرن - ویلیام هۆپ - دانێلا لویس ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەن .
ئاسۆ كاكەیی
