باڵندەی تووڕە

باڵندەی تووڕە

 

باڵندە تووڕەكان (Angry Birds) ئەو یارییە بەجۆشەی ساڵانێكە دەركەوتووە، كە كۆمەڵە بەرازێك هێلانەی كۆمەڵێك باڵندە تێك دەدەن و هێلكەكانیان دەبەن، ئەوانیش بۆ تۆڵەسەندنەوە خۆیان دەخەنە ناو دارلاستیك و، وەك خۆكوژێك خۆیان بە ماڵ و حاڵی بەرازەكاندا دەدەن، ئەو یارییە نزیكەی دوو ملیار بەرگی لێی فرۆشراوە. دواجار باڵندە تووڕەكە بە راستەقینە دەركەوت و وێنەی گیرا، ئەو باڵندەیە ناوی (كاردیناڵ)ـە و زیاتر لە باكووری وڵاتی ئەمریكا دەژی، بەم دواییە وێنەگرێك بە ناوی (براین كۆشنەر) ئەو جۆرە باڵندەیەی بینیوە و، وێنەشی گرتووە، وەك خۆی دەڵێت: «سەرەتا كە باڵندەكەم بینی، هەستم كرد پێشتر بەرچاوم كەوتووە، دواتر بیرم كەوتووە كە لە یاریی باڵندە تووڕەكاندا بینیومە، هەر بۆیە وێنەی ئەو باڵندە تووڕەیەم گرت».

Top