ئاهەنگی جەماوەری بۆ كۆتاییهێنان بە كۆرۆنا

ئاهەنگی جەماوەری بۆ كۆتاییهێنان بە كۆرۆنا

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە تەواوی جیهانی مات كرد، تەنانەت ساڵی پار لە هەموو وڵاتانی جیهان هاتوچۆ و گەڕان و سوڕان و ئاهەنگەكانیش نەمان، هەموو جۆرە گردبوونەوە و كۆبوونەوەیەك قەدەغە كرا، تا ئێستاش كۆرۆنا ماوە، بەڵام وەك جاران بە هێز و بە تین نییە، كە خەڵك ترسی لێی هەبێت، وڵاتانی ئەورووپا خۆپارێزییەكی تەواو لەو ڤایرۆسە دەكەن، بەڵام وادیارە وڵاتی فەرەنسا خۆپارێزییەكەی كراوەتر كردووە، بەهۆی سازدانی ئاهەنگێكی بە كۆمەڵ، كە لە دوای كۆرۆناوە یەكەم ئاهەنگی میوزیكی بە كۆمەڵ و جەماوەرییە ئەنجام درابێت، ئاهەنگەكە لە هۆڵی (ئیككۆر هوتێل ئەرینا) لە ناوچەی پیرسی لە شاری پاریس، بە بەشداریی زیاتر لە (5000) هەزار كەس و، بەبۆنەی كۆتایی هێنان و زاڵبوون بەسەر كۆرۆنادا بەڕێوەچوو، كە ماوەی ساڵ و نیوێك بوو، هیچ جۆرە ئاهەنگێكی جەماوەری لە تەواوی ئەوروپادا ساز نەكرابوو، ئەوەی سەیرە ئەوە بوو كە ئاهەنگەكە لە ژێر ناوی (مردن بۆ كۆرۆنا)دا بەرێوە چوو.

 

 

Top