كڵاوی حەسیر و شەبقە بۆ پاراستنی قژت لەسەر بكە

كڵاوی حەسیر و شەبقە بۆ پاراستنی قژت لەسەر بكە

لە وەرزی هاویندا، تیشكی هەتاو بەتینە، كاتێك بە كارێك دەچیتە دەرەوە، یان شوێنەكەت بەر هەتاو بێت، پێویستە پارێزگاری لە قژت بكەیت لە تیشكی خۆر و گەرمای هاوین، چونكە ئەو دوو هۆكارە كاریگەرییان هەیە لەسەر سوتاندان و لاوازكردنی تاڵە مووەكانی قژت. بۆ پاراستنی قژت، دەتوانیت شاڵی سەر قژ، یان رەفتە بەكار بهێنیت، هەروەها دەتوانیت لە شوێنە گشتییەكاندا وەك كەرەستەیەكی پارێزگاری كڵاویش لەسەر بكەیت. چەندین جۆرە كڵاو هەن كە لە وەرزی هاویندا لەسەر دەكرێن، لەوانە: كلاوی باكیت: كە وەك كڵاوی راوچییەكان وایە، باوی هەیە لە نێو كڵاوەكاندا، ئەگەر بە كەرەستەكانی ئێكسسوارەوە رازانرابێتەوە، جوانتر دەردەكەوێت، كڵاوی هاوشێوەی یاریی بەیسبۆڵ: ئەو كڵاوە كورت و بچووكە، وەك یاریزانەكانی بەیسبۆڵ ناسكە و، دەتوانیت بە ئاسانی لە نێو جانتاكەتدا جێگەی بكەیتەوە، كڵاوی حەسیر و شەپقە: ئەو دوانە گەورەن و، جگە لەوەی قژت دادەپۆشێت، هەروەها سێبەریش بۆ بەشێكی زۆری جەستە دروست دەكات، هەروەها كڵاوی جۆری ڤیسۆر هەیە، كە تەنیا شێوەی پانە و سەر دادەپۆشێت.

 

Top