ماڵیكردنی ورچێكی كێوی

ماڵیكردنی ورچێكی كێوی

دوای ئەوەی (سیڤلاتانا و یوری پانتیلینكۆ) كە دوو هاوسەرەن، ورچێكیان بە برینداری دۆزییەوە، دواتر بردوویانە بۆ فریاكەوتنی گیانداران، تا برینەكەی تیماری بكەن، پاشان لای خۆیان هێشتوویانەتەوە تا بە تەواوی چاك ببێتەوە، پاش چاكبوونەوەی ئەم دوو هاوسەرە ورچەكە لە دارستان بەرەڵا دەكەن تا بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی، بەڵام بۆ رۆژی دواتر دەبینن ورچەكە هاتۆتەوە بەردەم ماڵەكەیان، ئەوانیش بڕیاریاندا بە بەخێوكردنی ورچەكە، ئێستا ورچەكە وەك هەر گیاندارێكی ماڵی وایە و، ناویان ناوە (ستیبان)، ئەوەی سەیرە ئەو ورچە خەرجییەكی زۆری لە خواردن و خواردنەوە هەیە، چونكە رۆژانە بڕی (25) كیلۆ ماسی و میوە و سەوزە و تەبەقەیەك هێلكە دەخوات

Top