چۆن دۆڵابی پۆشاکەکەت رێک دەخەیت؟

چۆن دۆڵابی پۆشاکەکەت رێک دەخەیت؟

خانمان لەگەڵ رێکخستن و بەجێهێنان و راپەڕاندنی کاروباری رۆژانەی ناوماڵ، هەندێ جاریش رووبەڕووی کێشەی دۆڵاب، یان شوێنی هەڵگرتنی پۆشاکیش دەبنەوە، بەتایبەت ئەوخانمانەی فەرمانبەرن و دەیانەوێت بەیانیان زوو کاتی چونەسەر کار، پۆشاکێک هەڵبژێرن و دوانەکەون٠

خانمی بەڕێز ئەم چەند هەنگاوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ رێکخستنی پۆشاکەکەت

 

١-سندوقی بچووک لە ناو دۆڵابی پۆشاکەکانتدا بۆ ئەو پۆشاکانە دابنێ کە تایبەتن.

٢- ئەو پۆشاکانەی کە بەکاریان ناهێنیت، یان وەرزیان نەماوە، دەتوانیت لە ناو سندوقێک هەڵیانبگریت، کە تایبەتبێت بەو وەرزە٠

٣- بەپێی گرنگی و کاتی بەکارهێنانەکەی، پۆشاکەکە رێک بخە، سەرەتا بەو پۆشاکانە دەست پێ بکە کە بەشێوەیەکی بەردەوام نایان پۆشیت، ئەوانە با لەبەشی پشتەوەی دۆڵابەکەت بێت، پۆشاکە تایبەتەکانیش لەلایەکەوە هەڵبواسە، کە بەرچاوبێت و بە ئاسانی ببینرێن٠

٤- با شووشەی بۆن و کەلوپەلی ئارایشت لە شوێنێکی جیا بێت و دووربێت  لە پۆشاکەکان٠

٥- دوای گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە، ئەو پۆشاکەی کە لەو رۆژەدا پۆشیوتە، لە شوێنی تایبەتی خۆی دایبنێرەوە٠

 

Top