چۆن نینۆكەكانت دەپارێزیت؟

چۆن نینۆكەكانت دەپارێزیت؟

زۆربەی خانمان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە جوانییەکی زیاتر بدەن بە نینۆکیان و، هەمیشەش هەوڵی زانینی زانیاریی زیاتر دەدەن، سەبارەت بە چۆنییەتی پاراستن و درێژبوونی نینۆکیان، بە تەنیا رەنگکردن و رازانەوەی نینۆکەکان بەس نییە بۆ دەست و پەنجە و نینۆکێکی تەندروست و سەرنجڕاکێش، پاک و خاوێنی و پاراستنی نینۆکەکانت لە تێکچوون و شکان، جوانیی و سەرنج ڕاکێشیی دەستەکانت دەردەخات، زۆرێک لە خانمان کێشەی ئەوەیان هەیە کە نینۆکیان زووزوو دەشکێت، نازانن بە چ ڕێگایەک نینۆکەکانیان بپارێزن، بۆ پاراستن و تەندروستی نینۆکەکانت.

 دەتوانیت ئەم چەند ڕێگەیە بەکار بهێنیت.

١- کەسانێکی زۆر هەن خوویان بە لێکردنەوەی نینۆکەوە گرتووە، بە ددانەکانیان، کە ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی لەسەر نینۆک هەیەو، لاوازی دەکات، بۆ واز هێنان لەم خووە، دەتوانیت بۆن بەکار بهێنیت بۆ پەنجەکانت، یان تامێکی خراپ، تا بە دووری بگری لە ددانەکانت.

٢- وشکبوونەوە کێشە بۆ نینۆکەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی شکاندنیان،  لەبەر ئەوە پێویستە بەردەوام کرێمی تایبەت و ڕۆنی تایبەت بەکار بهێنیت بۆ شێدار کردنەوەیان.

٣- نینۆکەکان وەک قژ وان، پێویستە هەفتەی جارێک ببڕدرێن، بۆ ئەوەی زیاتر بەهێز ببن و زوو درێژ ببنەوە.
٤- پێش ئەوەی نینۆکەکانت رەنگ بکەیت، ماددەی تایبەت بە نینۆک بەکار بهێنە، کە ڤیتامینی باشیان پێ بدات،  تا لە زەردبوون و وشکبوون بیانپارێزیت٠

٥- ئەسیتۆن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە نینۆک و پێستی دەورووبەری نینۆک، بۆیە وا باشترە زۆر بەکاری نەهێنیت.

 

Top