رێکخستنی شووشەی بەهاراتەکان

رێکخستنی شووشەی بەهاراتەکان

بەگشتی پێویستە بەهاراتەکان لە ناو بتڵی شووشەدا هەڵبگیرێن و سەر قەپاخەکانیان بە باشی دابخرێت، لە هەمان کاتدا دووربن لە تیشکی راستەوخۆ و لەپلەی گەرمیی ئاساییدا دابنرێت٠

بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت.

١- واباشترە ئەو بتڵە شووشانەی کە بۆ بەهاراتەکان بەکاری دەهێنیت، ڕوون بێت، بۆئەوەی لە کاتی بەکارهێنان بزانیت کام جۆریانە٠

٢- ئەگەر بەهاراتەکان لە ڕەنگ و شێوەدا لە یەکچوون، دەتوانیت ناو و جۆری بەهاراتەکە لەسەر ئەو شووشەیە بنووسیت کە بەهاراتەکەت تێدا هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا سەرت لێ تێک نەچێت و بەباشی بیناسیتەوە٠

٣- ئەتوانرێت بۆماوەی چوار مانگ بەهاراتەکان لە ناو بەفرگردا و، لە ناو بەستێنەر(مجمدە) بۆ ماوەی ساڵێک هەڵبگیرێت.

٤- دەکرێت کۆگایەک، یان شوێنێک تایبەت بکەیت بە هەڵگرتنی شووشەی بەهاراتەکان.

٥- وا باشترە ئەو بەهاراتانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنیت، لە بەردەستدا بن، بەمەرجێک دووربن لە ڕووناکی و گەرمیی راستەوخۆ، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی تامەکانیان و سوودە خۆراکییەکەیان نامێنێت٠

Top