باشترین ماسک بۆدرێژکردن و بەهێزکردنی قژ
خانمان هەمیشە بەدوای چارەسەرێکی بەسوود و کاریگەردا دەگەڕێن، بۆ درێژبوون وبەهێزکردنی قژیان، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵێکی زۆر دەدەن تا بگەن بەو ئەنجامەو، ببنە خاوەنی درێژترین و بەهێزترین قژ٠
پێویست بە نیگەرانی ناکات، دەتوانن ئەم ماسکە سرووشتییە بەکار بهێنن، کە کاریگەرییەکی زۆر باشی بۆدرێژکردن و بەهێزکردنی قژ دەبێت.
پێداویستییەکان
١-زەیتی گوێزی هندی
٢-پارچەیەک زەنجەبیل
٣-ئاوی گووڵ
٤-گوشراوی یەک لیمۆ
٥- زەردێنەی سێ هێلکە
٦-زەیتی گەرچەک
٧- کەمێک دارچینیی هاڕاو
شێوازی ئامادەکردن:
سەرەتا زەنجەبیلەکە دەدەیت لەعەسارە و تەنیا گوشراوەکەی وەربگرە، پاشان هەموو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە، سەرەتا تێکەڵەکە لە بێخی سەرت بدە، دواتر بۆ بەشەکانی خوارەوەی قژ بە شێوەکی یەکسان دابەشی بکە، بۆ ئەوەی هەموو تاڵەکانی قژت بە پێکهاتەکە تەڕ ببێت، با بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بە قژتەوە بمێنێتەوە، پاشان بیشۆ٠
