شێوازی دەستە جلی مانگۆ لە لووتكەیە
خانمان هەمیشە حەز بە دەستە جل دەكەن، لەوەی بە تاك تاك پارچەیەكی جلەكانیان بكڕن و دواتر لەگەڵ یەكتری شیكیان بكەن، چونكە شیككردن و گونجاندنی پارچە جلەكان تا دەستە جلێكی رێك پێكبهێنن ئەستەمە و، زۆربەی جار ئەنجامەكەی بە دڵ و خواستی خانمان نابێت، دەستە جلەكان كۆمەڵێك مۆدی جۆراوجۆرن كە لەلایەن پسپۆڕان و ئامادەكارانی جلوبەرگەوە هەڵدەبژێردرێن، ئافرەتانیش دەتوانن بە شێوازێكی رێك هەڵیانبژێرن و لەبەریان بكەن، مۆد و دەستە جلی (مانگۆ – mango) چەندین مۆدی پارچە جلەكانی لە دەستە جلێكدا رێك خستووە، جلەكانیش بریتین لە: پانتۆڵ، بەدی و فانیلا، كراسی كورت و درێژ، تەنوورە، ئەو كۆمەڵە جلە بۆ هەموو كات و شوێنێك لەبەر دەكرێن، دەتوانیت (تەنوورە و بەدی بۆ دەرچوون و گەشت و سەیران لەبەر بكەیت، پانتۆڵ و كراس بۆ كاتی دەوام و بازاڕكردن و سەردانی هەڵبژێریت، هەروەها كراسی درێژ و عەزییەش بۆ بۆنە و یادەكان) تەرخان بكەیت، بەم جۆرە دەستە جلی مانگۆ پۆشاكێكی شیك و ناوازەیە.
