مەرجەكانی هەڵبژاردنی ئوتووی قژخاوكردنەوە
لەم ماوەیەدا بەهۆی گەرماوە پێویستە زوو زوو قژت بشۆیت، هەندێ جار لە بەیانیان بەر لە دەوام، یان بۆ گەشت و دەرچوون نیازت وایە قژت بشۆیت و، زوو وشكی بكەیتەوە، پاشان ئارایتشێكی جوان و خاوی بۆی بكەیت، ئەم كارە لە رێگەی ئوتۆی خاوكردنەوەی قژەوە دەكرێت، لە بارەی بەكارهێنانی ئەو كەرەستەیە پێویستە ئاگاداری ئەو رێنماییانە بیت: سەرەتا دەبێت ئامێرەكە شوێنی گۆڕینی پلەی گەرمیی هەبێت، چونكە هەندێكیان پلەی گەرمییان جێگیرە، ئەوەش رەنگە ئەو پلە گەرمییە بۆ قژت گونجاو نەبێت، كە شوێنی گۆڕینی پلەی گەرمای هەبێت، ئەو كاتە دەتوانیت بە پێی تەنكی و ئەستووریی قژت پلەیەكی گەرمیی گەنجاوی بۆ دابنێیت، بەڵام باشترین پلە نێوان (170 بۆ 200) پلەی گەرمییە، لەگەڵ ئەوەشدا با دەمی ئوتوووەكە گەورە بێت، واتە تا چەند پانتر بێت باشترە و، بەشێكی زیاتری قژ دەگرێت، بەمەش كارەكەت ئاسانتر دەبێت، هەندێك لە ئوتووەكان پلەی گەرمیی ئوتۆماتیكی ThermoProtect هەیە، كە ئەوەش ناهێڵێت قژ بسووتێنێت، لەو كاتەی پلەكەی گەرم دەبێت، خۆی ئۆتۆماتیك دەكات و دەكوژێتەوە، بۆیە هەوڵبدە ئەو جۆرە ئوتووانە بكڕیت كە لە سیرامیك، یان تۆرمالین دروست كراون، ئەوەش بە پرسیاركردن لە خاوەن شوێنەكە كە ئوتوووەكان دەفرۆشێت دەزانرێت، تا كارێكی جوانت بۆ بكات بۆ ئوتووكردن و خاو كردنەوەی قژ، ئاگاداری كاتی ئوتووكردن بە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر سووتان و خاوكردنەوەی قژت دەبێت.
