شاڵی قژ بۆ جوانی و پاراستنی تاڵەكانی قژ لە گەرما
كاریگەریی وەرزی گەرما لە زۆر رووەوە دەبێتە هۆكارێكی نیگەتیڤ لەسەر جوانی، بە تایبەت پێست و قژ، كاتێك دەرچوونێكت لە پێشە و كرێمت لە قژت داوە، یان بە بەڵسەم و شامپۆی چەور قژت شووشتووە، كاتێك كە بەر تیشكی بەتینی خۆر دەكەوێت، كارلێكردن و كاریگەری دروست دەكات، بەم چەشنە رەنگە قژت بسووتێنێت، یان لاوازی بكات و دواتریش هەڵبوەرێت، پسپۆڕانی جوانكاری بۆ ئەو مەبەستە شاڵی قژیان داناوە، رەنگە لە كاتی دەرچوون بە چاوێلكە پارێزگاری لە چاوەكانت بكەیت، بەڵام بۆ پرچ هەمان چارەسەر لەسەركردنی شاڵی قژە، كە بریتییە لە پارچە قوماشێك لە شێوەی رەفتە و شەرپۆش، بەڵام تەنكتر و ناسكترە، جگە لەوەی سێبەر بۆ روخسار دروست دەكات، هەروەها قژ لە تیشكی بەتینی هەتاو دەپارێزێت، وەك خانمێك تۆش هەوڵبدە شاڵەكە لەگەڵ رەنگی جلەكات، یان كەرستە و خشڵەكانت هاوڕەنگ بن، تا لە رێگەی شاڵەكانی قژەوە مۆدێكی بچووك و وردیلە دروست بكەیت، هەر یەكە لە ماركەكانی (دانێلا گریگس، بۆتو ئاند بفێردگارتن، دۆڵس ئەند گابانا، كریستیان دیۆر و سیرین ئۆكاك) ئەو جۆرە شاڵەیان بۆ قژ وەك خشڵێك ناساندووە، تا خانمان لە وەرزی گەرمادا لەسەر سەر و قژیانی دابنێن. لای زۆربەی ماركەكان شاڵەكان بەدرێژی دروست دەكرێن، واتە تا زۆرترین بەشی قژ بگرێت و هەندێ جاریش بكەوێتەوە سەر روخسار و سەرشانەكانەوە.
