وێڕاى پشووى فه‌رمى دابه‌شكردنى مووچه له هه‌رێمى كوردستان ناوه‌ستێت
بەڕێوەبەرێکی گشتی له وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕاگەیاند: "وێڕای ئەوەی سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ کراوە دەبن".
بەپێی خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه، سبەی پێنجشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابه‌ش ده‌كرێ: وەزارەتی تەندروستی، دیوانی وەزارەت و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70و 80ی پێشمەرگە، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و ڕەگەزنامە".
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان له وه‌زاره‌تى دارایی ئەوەشی خستە ڕوو، دابەشکردنی مووچە بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە په‌تاى کۆرۆنا ده‌بێت، گوتیشی: "ئەو لێژنانەی بۆ وەرگرتنی پارە دێنە بانکەکان، دەبێ ماسک و دەستکێشیان بەستبێ و نابێت قەرەباڵغی دروست بکرێت".
مەولوود سابیر جەختی له‌وه‌ش کردەوە، تەنیا ڕۆژی هەینی بانکەکان دەوام ناکەن، چونکە ئەو ڕۆژە مووچە دابەش ناکرێ، باسى له‌وه‌ش كرد: "ڕۆژی شەممە دەوامی بانکەکان ئاسایی دەبێت و مووچە دابه‌ش ده‌كرێ".
ڕۆژی شەممە مووچەی مانگی سێی ئەم شوێنانە دەدرێ: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون، مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە.
باسنيوز
