تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە کۆڵۆمبیا

تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە کۆڵۆمبیا

 

 

ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی سێشەممە 5ی ئایار بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەیەک لە کانگای خەڵوزی لا سیسکۆدا لە بەشی کوندینامارکا لە کۆڵۆمبیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ کرێکار و برینداربوونی شەش کرێکاری دیکە.

ئەو کرێکارانە لە ژێر بەرپرسیارێتی کۆمپانیای کاربۆنێرا لۆس پینۆس لە کانەکەدا کاریان دەکرد.

بریندارەکان دوای ڕزگارکردنیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی هەرێم بۆ چارەسەرکردن.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە کەڵەکەبوونی گازە مەترسیدارەکان بووە، لەنێویاندا میتانی.

شارەزایانی ئاژانسەکە پێشتر هۆشدارییان دابوو لە بوونی ئەو گازانە و ئەو مەترسیانەی کە دروستی دەکەن لە سەردانێکیدا لە 9ی نیساندا، جەختیان لەسەر بەهێزکردنی ڕێوشوێنە سەلامەتییەکان کردبووەوە.

ئاژانسی نیشتمانی کانزاکانی کۆڵۆمبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کانەکانی خەڵوز ئەگەری زۆرە مەترسی کۆبوونەوەی گازی وەک میتانی، هەروەها زیادبوونی چڕیی تۆز و خۆڵ و خاشاکەکانی لێبکەوێتەوە، کە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووداوی کوشندە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top