سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا بە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکانی سەلماندویەتی کە رابەر و مەرجەعی گەلی کوردە

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا بە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکانی سەلماندویەتی کە رابەر و مەرجەعی گەلی کوردە

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا بە هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکانی سەلماندویەتی کە رابەر و مەرجەعی گەلی کوردە، بە پرنسیپی: «حیزب وەسیلەیە بۆ خزمەتکردنی نەتەوەو نیشتمان، نەک ئامانج»، کاری کردووە .

تەنها چوار لە هەڵوێستەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی لە چوار قۆناغی جیاوازدا باس دەکەم:

* ساڵی ٢٠٠٩ لە دوکان، لەسەر داواکاری و لەبەر حورمەتی رەحمەتی جەنابی مام جەلال، بۆ یارمەتیدانی یەکێتی پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان درا بە بەرێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح و کابینەی شەشەم پێکهات، لە کاتێکدا ئەو پۆستە بەرکەوتەی پارتی بوو.

* ساڵی ٢٠١٠ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەمریکییەکان و هەندێک وڵاتانی دیکە نەیاندەویست رەحمەتی جەنابی مام جەلال ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار بۆ خولی دووەم، وە دەیانویست پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێتە سوونەکان، سەرۆک بارزانی بە هەڵوێست وەرگرتن و بەوپەری ئیرادەوە پێداگیری کرد کە دەبێت ئەو پۆستە هەر بۆ کورد بێت وە لەناو کوردیش تاکە پاڵێوراو رەوانشاد جەنابی مام جەلال بێت.

⁠• ⁠ساڵی ٢٠١٤، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها ٩ کورسی بەدەست هێنا، لەسەر داواکاری و حورمەتی رەحمەتی کاک نەوشیروان مستەفا، پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درا بە بەرێز ئارام شێخ محەمەد، کە ئەو پۆستەش بەرکەوتەی پارتی بوو.

* لە ٢٠٢٦/٥/٧، جەنابی سەرۆک بارزانی پێشنیاری کردووە پۆستێکی وەزیری کورد لە بەغدا بدرێتە نووسەر و سیاسەتڤان کاک سەردار عەبدولڵا، کە لە ئێستادا کەسایەتییەکی سەربەخۆیە و چەندان هەڵوێستی نەتەوەیی، سیاسی و کوردانەی نیشانداوە، بەهەمان شێوە لەئەگەری وەرگرتنی ئەو پۆستە هەر لەسەر پشکی ئەو وەزارەتانە دەبێت کە بەرکەوتەی پارتیین.

- لە هەفتەی داهاتوودا بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت کابینەکەی بەرێز عەلی زەیدی لە پەرلەمان سوێند بخۆن ، زۆر گرنگە لە هەرێمیش کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت و ئامادەسازی بکرێت بۆ رێکەوتنێکی نوێ لە نێوان هەردوو حکومەت لەسەر بنەمای دەستورو بودجەی نوێ، بەپێچەوانەوە ئاڵەنگاری گەورە دێتە پێش هەرێمی کوردستان و ئەو لایەنە بەرپرسیار دەبێت کە بۆتە لەمپەر لە پێک نەهاتنی کابینەی نوێ.

پێویستە سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی، ڕێز لە پرنسیپی دیموکراسی بگرن و دەنگی میللەت ببێتە پێوەر بۆ پێکهێنانی کابینەکە، پارتی ئیسپاتی کردووە پرنسیپ و ئیرادەی گەلەکەمان گرنگە نەک پۆست.

جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی، لە پێناو گەلی کوردستان هەمیشە ئامادەییان نواندووە بۆ لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام هەرلایەک هەوڵ بدات لە پشتەوە و بە پشتیوانی نەیاران بیەوێ خۆی بەسەر ئیرادەی گەلی کوردستاندا بسەپێنێت، سەری دەیدا لە چیای سەفین.

ڕێباز حەملان

Top