ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئەگەری ڕژانی نەوت لە دەوروبەری دوورگەی خارگ بڵاوکردەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئەگەری ڕژانی نەوت لە دەوروبەری دوورگەی خارگ بڵاوکردەوە

 

 

ڕۆیتەرز ڕۆژی هەینی 8ی ئایاری 2026، بە پشتبەستن بە وێنەکانی مانگی دەستکرد ڕایگەیاند: کە نیشانەکانی ئەگەری دزەکردنی نەوت لە ئاوەکانی دەوروبەری دوورگەی خارگ کە گرنگترین تێرمیناڵی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بەدی کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو وێنانەی لە نێوان 6 بۆ 8ی ئایاردا گیراون، پەڵەیەکی خۆڵەمێشی و سپی لە بەشی ڕۆژئاوای دوورگەکەدا دەردەخەن کە شارەزایان دەڵێن لەگەڵ ڕژانی نەوتدا یەکدەگرێتەوە.

توێژەرێک لە ڕوانگەی ململانێکان و ژینگە ڕایگەیاند، پەڵەکە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری شارەزایانەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەری ڕووداوەکە ڕەنگە گەورەترین ڕژانی نەوت بێت لەو کاتەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران نزیکەی ٧٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری ورد و ئەگەری سەرچاوەی دزەپێکردنی نەوتەکە دیاری نەکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top